سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

News
- 30 October 2019

دوای سه‌ردانێکی دوو ڕۆژی بۆ قه‌ته‌ر بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کیی کۆنفرانسی ئاسایشی میونخ له‌ ده‌وحه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠/١٠/٢٠١٩ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌ په‌راوێزی سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌ڕێزان میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، شێخ عه‌بدوڵڵا بن ناسر بن خه‌لیفه‌ ئال سانی، سه‌رۆک وه‌زیران، حه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌کاندا دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌یان تاوتوێ کرد و بیروڕایان له‌باره‌ی پێشبینییه‌کان و ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که‌وه‌، ئالوگۆڕ کرد.