سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ى كاكه‌‌ڕه‌زاى سه‌رگه‌ڵوو كرد

News
- 17 March 2020

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/3/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عارف ته‌يفوور، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ى كه‌سايه‌تيى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و تێكۆشه‌رى دێرينى كوردستان خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ى كاكه‌‌ڕه‌زاى سه‌رگه‌ڵوو كرد و هاوخه‌ميى خۆى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان گه‌ياند.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز عارف ته‌يفوور سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبووى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.