سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى ده‌كات

News
- 23 September 2019

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يامێكدا بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى مامۆستاى هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر شێخانى و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوده‌رد و هاوخه‌ميانم. خواى مه‌زن سه‌بوورى و دڵنه‌واييى هه‌مووان بداته‌وه‌ و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات.

مامۆستا ئه‌نوه‌ر شێخانى كه‌ ناوێكى ديارى هونه‌رى كوردييه‌، خزمه‌تێكى گه‌وه‌رى به‌ هونه‌رى كوردى كردووه و هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به‌ هونه‌ر به‌خشى‌، به‌ كار و خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رييه‌كانى، بۆ هه‌ميشه‌ يادى به‌ خێر و به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

23/9/2019