سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ جێگرانی ده‌ركرد

News
- 10 September 2019

له‌ ڕاگه‌يانراوێكدا به‌ڕێز فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند كه‌ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌:

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٨/٩/٢٠١٩ فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی به‌ڕێزان جه‌عفه‌ر مسته‌فا عه‌لی و مسته‌فا قادر مسته‌فا وه‌ك جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌رکرد.

فه‌وزی هه‌ریری

سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان

10/9/2019