سه‌رۆكى هه‌رێم، مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ڕاده‌سپێرێت

News
- 13 June 2019

پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ ئاماده‌بوونى خاتوو د. ڤاڵا فه‌ريد سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و دادوه‌ر به‌نگين قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان به‌ فه‌رمانى هه‌رێميى ژمـــاره‌ (1)ى سـاڵـى 2019 و به‌پێى بڕگه‌ى (دوازده‌م)ى مادده‌ى (ده‌یه‌م) له‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره ‌(1)ى ساڵى 2005ى هه‌مواركـراو و پاڵپشت به‌ بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره ‌(7)ى ساڵى 2019 له‌ دانیشتنى ئاسایيى ژماره‌ (8) له‌ (11/6/2019)، بـڕیـارى دا به‌ ڕاسپاردنى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زاريى نۆیه‌مى هه‌رێمى كوردستان.

به‌پێى فه‌رمانه‌ هه‌رێمييه‌كه‌ ده‌بێت پێكهێنانى كابینه‌ى وه‌زارى له ‌ماوه‌ى (30) سى ڕۆژدا له‌ ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌م فه‌رمانه‌وه‌ تێپه‌ڕ نه‌كات و فه‌رمانه‌كه‌ له‌ ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 جێبه‌جێ ده‌كرێت.