سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌‌رخۆشى له‌ خانه‌واده‌ى ناهيده‌ ڕه‌فيق حيلمى ده‌كات

News
- 20 June 2019

به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو خاتوو ناهيده‌ ڕه‌فيق حيلمى ـ يه‌وه‌، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو خاتوو ناهيده‌ ڕه‌فيق حيملى و كه‌سوكار و دۆستانى ده‌كه‌ين كه‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ سلێمانى كۆچى دوايى كرد. له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌ميانين، خواى گه‌وره‌ خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتى خۆى شاد و بكات و دڵنه‌وايى و سه‌بووريى كه‌سوكاريان بداته‌وه‌.

خوالێخۆشبوو خاتوو ناهيده‌ ڕه‌فيق حيلمى، كه‌ يادگارى نووسه‌ر و ڕووناكبيرى ناودار و سياسه‌تمه‌دارى كورد مامۆستا ڕه‌فيق حيلمى بوو، به‌ نووسين و لێكۆڵينه‌وه‌كانى و به‌و خزمه‌ته‌ ڕووناكبيرييه‌ى به‌ درێژاييى ته‌مه‌نى پێشكه‌شى كردووه‌، بۆ هه‌ميشه‌ يادى به‌ خێر ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
19/6/2019