سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى فه‌ريد زامدار ده‌كات

News
- 22 July 2019

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يامێكدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى مامۆستا فه‌ريد زامدارى شاعيره‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى كرد، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

هه‌واڵى كۆچى دواييى شاعيرى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا فه‌ريد زامدارم پێگه‌يشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيان و له‌ شاعير و نووسه‌ران و ئه‌ده‌بدۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوبه‌شى خه‌ميانم. خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌واييى هه‌مووان بداته‌وه‌.

يادى مامۆستا فه‌ريد زامدار به‌ به‌رهه‌م و وشه‌ و شيعره‌ جوان و به‌پێزه‌كانى، بۆ هه‌ميشه‌ له‌ دنياى ئه‌ده‌بى كورديدا به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

22/7/2019