سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى ياريى تۆپى پێی كوێت و سعووديه‌ ده‌بێت

News
- 4 August 2019

دره‌نگانى ئه‌مشه‌وى يه‌كشه‌مه‌ 4/8/2019 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى ياريى تۆپى پێى نێوان كوێت و سعووديه‌ بوو كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى يارييه‌كانى پاڵه‌وانييه‌تيى خۆرئاواى ئاسيا له‌ ياريگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى شه‌هيد فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ريرى له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو و له‌ ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ى كوێت توانى به‌ 2 ـ 1 به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى سعووديه‌دا سه‌ركه‌وێت.