سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له‌ شاى سعووديه‌ ده‌كات

News
- 29 July 2019

به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يامێكى سه‌رخۆشيدا بۆ خاوه‌نشكۆ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعوود شاى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌‌، به‌بۆنه‌ى كۆچى دواييى مير به‌نده‌ر بن عه‌بدولعه‌زيز ئال سعوودى برايه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزيان و گه‌لى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ كرد.

له‌ په‌يامه‌كه‌يدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى به‌هه‌شتى بۆ خوالێخۆشبوو و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى بۆ خاوه‌نشكۆ شاى عه‌ره‌بستانى سعووديه‌ خواستووه‌.