سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى ئێران کرد

News
- 3 October 2019

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/10/2019 لە هەولێر، بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە بەڕێز ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا پەیوەندییەکانى کۆمارى ئیسلامیى ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنیان، دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق و چەند پرسێکى دیکەیان دەربارەى دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى تاوتوێ کرد.