سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ قوباد تاڵه‌بانی ده‌كات

News
- 10 July 2019

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌مه‌ ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

بەڕێز قوباد تاڵەبانی،

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

سڵاو و ڕێز..

بەبۆنەی متمانەوەرگرتنی بەڕێزتان وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم. هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەخوازم.

خۆشحاڵ بووم كە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێكەوە كارمان كرد. دڵنیام وەك هەمیشە دڵسۆزانە و بە هەستی بەرپرسیاريه‌تییەوە، خزمەتی كوردستان دەكەن و ئەرك و كارەكانتان جێبەجێ دەكەن.

وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەردەوام دەبم لە پشتیوانی و هاوكاریكردنتان بۆ سەركەوتنی كارەكانتان لە كابینەی نوێدا.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

10/7/2019