نێچيرڤان بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح جه‌خت له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌

News
- 13 November 2019

له‌ به‌رده‌واميى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ به‌غدا، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى ياوه‌رى، پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/11/2019 له‌ كۆشكى كۆماريى سه‌لام له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌.

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح دۆخى سياسى و ئه‌منيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ گرنگيى ئاراميى و سه‌قامگيرى له‌ وڵات و فه‌راهه‌مبوونى ژيانێكى باشتر بۆ هاووڵاتيان كرده‌وه‌.