
2019/09/21
به توندى ئه‌و هێرشه تيرۆرستييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كو دوێنێ هه‌ينى له بازگه‌يه‌كى شارى كه‌ربه‌لا له ڕێگه‌ى بۆمبێكى چێنراوى ناو ئۆتۆمبيلێكهوه ئه‌نجام درا و تيايدا زياتر له ده هاووڵاتى گيانيان له ده‌ست دا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوسۆز و هاوخه‌ميانين. خواى گه‌وره به به‌هه‌شتى خۆيان شاد بكات و دڵنه‌وايى و سهربووريى كه‌سوكاريان بداته‌وه، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران ده‌خوازين.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
21/9/2019